سەردێڕ:

دەم پارتى لە ١٠ پارێزگاى باکورى کوردستان سەرکەوتنى بەدەستهێنا

PM:08:31:01/04/2024

840 جار خوێندراوەتەوە

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکوری کوردستان ئۆپۆزسیۆن سەرکەوت، دەم پارتیش لە ١٠ شاری باکوری کوردستان سەرکەوتنى بەدەستهێنا و ژمارەى شارەوانییەکانى بەراورد بە هەڵبژاردنى پێشوو زیاد کرد.


لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکوری کوردستان لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر ئۆپۆزسیۆن بە ڕێژەی ١٠٪ بۆ ٣٠٪ لەپێش دەسەڵاتەوەیە و دەنگەکانی زیادی کردووە.

لەوبارەیەشەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵ دەکەین و ڕێز لە ئیرادەی خەڵک دەگرین.

لایخۆشییەوە ئوزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپەش دەڵێت، "دەمانەوێت دیموکراسی و یاسای لەدەستچوو بگەڕێنینەوەو دژی هەموو جۆرە جیاکاریەکین لە تورکیا."

ئەوەش بۆ یەکەم جارە لە ماوەی ٤٧ ساڵدا دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٧٧، گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن "جەهەپە" زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت.

دوێنێ یەکشەممە، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکوری کوردستان بەڕێوەچوو. هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکوری کوردستان پێنج ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت و گۆڕانکاری لە سەرۆکی شارەوانیەکانی شار و شارۆچکە و ناوچە و ناحیەکانی وڵاتەکەدا دەکرێت.













گەلەری