سەردێڕ:

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی هاوکاری کۆمەڵایەتی دەکات

PM:06:27:01/04/2024

896 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، دەست بە دابەش کردنی هاوکاری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی نیسان کراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەش کردنی هاوکاری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی نیسان.

ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکاری کۆمەڵایەتی زیاتر لە دوو ملیۆن و ١٢٠ هەزار خێزان دەگرێتەوە بەکۆی گشتی زیاتر لە ٤٥٦ ملیار دینار.

هاوکات، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری سەرجەم خانەنشینان دەکەن و بەشێکی خانەنشینانیش مووچەکانیان زیاد کراوە.

حکومەتی عێراق مانگانە و هەر لە سەرەتای مانگەوە، وەک یەکەم شوێن مووچەی خانەنشینانی خۆی دابەش دەکات، جگە لەو کارئاسانییانەی لە مامەڵەکانیاندا بۆیان دەکرێت، هاوکات چەندین خزمەتگوزاریی پێدانی قەرز و سولفەشیان پێشکەش دەکرێت.













گەلەری