سەردێڕ:

عێراق: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاڵپشتی بەکارهێنانی ئەتۆم بەشێوەی ئاشتیانە دەکات

PM:05:39:01/04/2024

724 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامەکانی هاریکاری تەکنیکی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و پسپۆڕانی بواری وزەی ئەتۆمییەوە پاڵپشتی بەرنامەکانی عێراق کرا بە ئامانجی بەهێزکردنی توانا نیشتیمانییەکان لە بواری بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی بەشێوەی ئاشتیانە.


ئەمڕۆ دووشەممە، سەباح حوسێنی بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری پاراستنی تیشک لە وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی بەهێزکردنی پلانە نیشتیمانییەکان لە بواری هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و بەڕێوەبردنی پاشماوە تیشکدەرەکان و پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی داهاتووی عێراق، مەسعود مالیک بەڕێوەبەری بەرنامەکانی هاریکاری تەکنیکی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بانگێشتی عێراق کرا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامەکانی هاریکاری تەکنیکی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و پسپۆڕانی بواری وزەی ئەتۆمییەوە پاڵپشتی بەرنامەکانی عێراق بە ئامانجی بەهێزکردنی توانا نیشتیمانییەکان لە بواری بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی بەشێوەی ئاشتیانە کرا.

ئەوەشی خستە روو، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە ستراتیژێکی نیشتیمانی بۆ بەڕێوەبردنی پاشماوەی تیشکدەر کرا لەگەڵ پەرەپێدانی نەخشەڕێگایەک بۆ نوێکردنەوەی ستراتیژییەکە.













گەلەری