سەردێڕ:

باشترین جۆری شەربەتەکان بۆ مانگی رەمەزان کامانەن؟

PM:03:56:15/03/2024

2100 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن ئارەزووی خواردنەوەی شەربەت و خواردنەوەی فێنك دەکات بۆئەوەی هەست بە حەوانەوە بکات، چونکە بەدرێژایی رۆژ تینووی دەبێت و گەرمای دەبێت.


ماڵپەڕی "العین الاخباریە" بۆ ئەم مەبەستە ئاماژەی بە باشترین ئەو خواردنەوانە کردووە کە دەتوانن لە مانگی رەمەزاندا بیخۆنەوە چونکە وێرای تامەکەیان سوودێکی زۆریان هەیە، بەم جۆرە:
کوچەرات یان چای سوور " الكركديه": یەکێکە لە خواردنەوە باشەکان کە دەتوانیت لە مانگی رەمەزاندا بیخۆیتەوە، چونکە فشاری خوێن دادەبەزێنێت و هانی میز دەدات، هەروەها خانەکانی خوێن و سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، و کۆئەندامی هەرس دەپارێزێت و بۆ ئامادەکردنی پێویستیت بە دوو کوپ کوچەرات و لیترێك ئاو و بڕێك شەکر بەپێی ئارەزوو. 
گەڵاکانی کوچەرات بکەرە ئاوەوە و بۆماوەی سێ کاتژمێر لە ئاوا بیهێڵەرەوە، دواتر بیپاڵێوە و ئەگەر ئارەزوو دەکەیت کەمێك شەکری تێبکە دواتر بیکەرە ساردکەرەوە و بیخۆرەوە.
قەیسی: لە باوترین خواردنەوەکانە لە مانگی رەمەزاندا، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی وەکو A، Bو C و ئاسن، کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزبوونی سیستمی بەرگری و باشتربوونی خوێن و کەمبوونەوەی تینوێتی لەماوەی بەڕۆژووبووندا بۆ ئامادەکردنی، قەیسییەکە بۆماوەی رۆژێك بکەرە ئاو دواتر لەگەڵ ئاوەکەی خۆیدا تێکەڵی بکە تا دەتوێتەوە ئینجا بیپاڵێوە، ئەگەر ئارەزووت کرد شەکری تێبکە.
تەمەرهیندی:شەربەتی تەمەرهیندی یەکێکە لە خواردنەوە باوەکان لە مانگی رەمەزاندا کە چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە، جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت، چەندین سوودی گرنگی هەیە لەوانە چارەسەری قەبزی و خراپی کاری هەناو، باشترکردنی تەندروستی دڵ و پاراستنی دەم و پوك لە هەوکردن. 
بۆ ئامادەکردنی ئەو شەربەتە کوپێك تەمەرهیندی لەتکراو لەگەڵ کەوچكێک ئاوی گوڵ و هەشت کوپ ئاو و شەکر بەپێی ئارەزوو تێکەڵ بکە و سەرتا تەمەرهیندییەکە بکەرە ئاو، دواتر بیکەرە دەفرێکەوە و بیکەرە سەر ئاگر تا دەکوڵێت و دایبنێ تا سارد دەبێتەوە، ئینجا بیکەرە بەفرگرەوە بۆماوەی سێ کاتژمێر دواتر تەمەرهیندییەکە بپاڵێوە تا هەموو توێکڵ و ناوکەکەی لێ جیاببێتەوە و ئاوی گوڵ و شەکرەکەی تێبکە و بیکەرە بەفرگرەوە تا ئەو کاتەی پێشکەشی دەکەیت.













گەلەری