دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیاکانی هێڵی ئینتەرنێتیان لە عێراق ناچارکردووە پابەند بن بەوەی دەستبکەن بە بلۆککردنی هەموو پەیج و ماڵپەڕانەی بابەتی نەشیاو و دوور لە نەریتی کۆمەڵایەتی وڵاتەکە بڵاودەکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، داداگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، هەریەک لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان و وەزارەتی پەیوەندییەکانیان ناچارکردووە دەستبکەن بە قەدەغەکردن و بلۆککردنی هەموو ئەو ماڵپەڕ و پەیجانەی ڤیدیۆ و پۆستی نەگونجاو بڵاودەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو شتە نەشیاوانە
لەگەڵ کۆمەڵگە و ئایین و کلتوری عێراقدا ناگونجێت.
ئەوەش هاتووە، بەپێی بەیاننامەی دادگای
فیدڕاڵی، بڕیارەکە قەدەغەکردنی "بەرەوپێشبردن و بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی، لەشفرۆشی،
هاوڕەگەزبازی و بەرکەوتن و خراپ بەکارهێنانی کەسانی بەرامبەر" لەخۆدەگرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارەکە ئەو ماڵپەڕ
و تۆڕەکۆمەڵایەتییانەش دەگرێتەوە کە دژ بە کلتوور و دابونەریت و بەهاکانی کۆمەڵگە
کار دەکەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەکانی
رابردوودا، پەرلەمانتارێکی عێراق سکاڵایەکی لە دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە
راگرتنی ماڵپەڕ و پەیجە سێکسییەکان تۆمارکرد.