سەردێڕ:

گۆڤارێکی ئەمریکی: عێراق لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە رووی ژمارەی سەربازەوە

PM:05:21:09/03/2024

1240 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤارێکی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، لە رووی زۆرترین ژمارەی سەربازەوە لە تەواوی جیهاندا، عێراق لە پلەی ٢٨ـدایە و خاوەنی ١٩٣ هەزار سەربازە، هەروەها لەنێو وڵاتانی عەرەبیشدا بە پلەی پێنجەم دێت.


گۆڤاری سی ئی ئۆ وۆڵدی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، چین خاوەنی زۆرترین ژمارەی سەربازە لە جیهاندا کە زیاتر لە دوو ملیۆن سەربازی چالاکی هەیە، هەروەها لە دوای وڵاتی چین، هیندستان لە رووی زۆری ژمارەی سەربازەوە بە پلەی دووەم دێت، کە خاوەنی یەک ملیۆن و ٤٥٠ هەزار سەربازە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەمریکا خاوەنی یەک ملیۆن و ٣٢٠ هەزار سەربازە و بە پلەی سێیەم دێت لە رووی ژمارەی سەربازەوە لە جیهاندا، روسیاش بە پلەی چوارەم دێت و خاوەنی یەک ملیۆن و ٣١٠ هەزار سەربازە.

ئەوەش خراوەتە روو، لە کۆی ١٤٢ وڵاتی جیهان، عێراق لە پلەی ٢٨ـدایە، بەوپێیەی خاوەنی ١٩٣ هەزار سەربازە.

باس لەوەش کراوە، لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا میسر بە پلەی یەکەم دێت و خاوەنی ٤٤٠ هەزار سەربازە و دوابەدوای ئەویش جەزائیر بە پلەی دووەم دێت بەوپێیەی خاوەنی ٣٢٥ هەزار سەربازە، هەروەها سعودیەش بە ٢٧٥ هەزار سەرباز بە پلەی سێیەم دێت و مەغریبیش بە ١٩٥ هەزار سەرباز بە پلەی چوارەم دێت، دواتر عێراق بە ١٩٣ هەزار سەرباز بە پلەی پێنجەم دێت.













گەلەری