سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق: دەتوانین کارتی بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروست بکەین

PM:11:15:07/03/2024

17528 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە دیجتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەکرێت ئەو لیستانەی هەرێم بۆ بەغدای ناردووە بڕیاریان لەسەر بدرێت بۆ ئەوەی لەماوەی مانگێکدا بکرێن بە ئەلیکترۆنی و لەرێگەی بانکی رەشید و رافیدەینەوە کارتی بانکی بۆ مووچەخۆران دروست بکرێت. دەشڵێت، "ئەگەر هیچ کێشەیەک دروست نەبێت، یەکشەممە پارە بۆ هەرێم دەنێرین".


ئەمشەو پێنجشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ بە تەواوی وردبینیان بۆ بەشێکی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە و لەلایەن وەزیری دارایشەوە داوایان لێکراوە بەردەوامبن.

وتیشی، "ئەگەر هیچ هەڵەیەک نەبێت لە زانیاریەکاندا رۆژی یەکشەممە پارەکە بۆ هەرێم دەنێردرێت و رێکاری ناردی ٦۱۸ملیار دینارەکە تەنها وردبینی ئێمەی ماوە لە وەزارەت و پاشان بڕیاری ناردنی دەدرێت".

باسی لەوەش کرد، ئەگەر حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم ئاستەنگی دروست نەکات مووچەی مانگی سێ بە کارتی بانکی رەوانەی مووچەخۆران دەکرێت، چونکە هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین ئامادەییان دەربڕیوە بۆ دەستکردن بە دروستکردنی هەژماری ئەلیکترۆنی لە ۲٥رۆژدا.













گەلەری