میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆوە لە بەغدا و موسڵ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، رووداوێکی سەختی هاتوچۆی جۆری پێکدادان لە بەغدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، رووداوەکە لە چوارڕیانێکی
شاری بەغدا روویداوە و بەوهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بریندار
بوون.
ئەوەش خراوەتە روو، لە شاری حەمدانیە لە سنووری
موسڵ رووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێلدا روویداوە و بەوهۆیەوە کەسێک
گیانی لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.