سەردێڕ:

بۆ مانگی رەمەزان؛ عێراق هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە دەنێرێت

PM:11:12:27/02/2024

888 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە مانگی رەمەزان، لە ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیان داوە لەسەر هەڵمەتێک بۆ ناردنی هاوکاریی و بەتایبەتی ئارد بۆ خەڵکی غەززە.


ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایەگەیاند، لە ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیان داوە لەسەر دەستپێکردنی هەڵمەتێکی فەرمی فراوان بۆ ناردنی هاوکاریی خۆراکی بۆ خەڵکی غەززە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکارییە خۆراکییەکان بە زۆری ئارد دەگرێتەوە کە بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان بڕیاریان داوە بە دەنگدان لەسەر ئەو هەڵمەتە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا عێراق چەندین جار لە رێگەی فڕۆکەوە هاوکاری مرۆیی رەوانەی کەرتی غەززە کردووە کە لەرێگەی وڵاتی میسرەوە گەیەندراوە بە خەڵکی غەززە.













گەلەری