سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق بەرهەمهێنای نەوتی دوو پاڵاوگە بۆ دوو هێندە زیاد دەکات

PM:11:08:26/02/2024

1348 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، وەزارەتی نەوت کار دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی هەردوو پاڵاوگەی سەڵاحەدین یەک و سەڵاحەدین دوو، تاوەکو بەرهەمهێنانی رۆژانەی هەر پاڵاوگەیەکیان لە ٧٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ١٤٠ هەزار بەرمیل زیاد بکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، عادل سومەیدعی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، پڵاوگەی بێجی یەکێکە لە گەورەترین پاڵاوگەکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەماوەی رابردوودا بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانەوە کار کردن تێیدا وەستا.

باسی لەوەش کرد، پاڵاوگە بچوکەکانی بێجی رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتیان هەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پاڵاوگەی سەڵاحەدین یەک توانای پاڵاوتنی ٧٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە رۆژێکدا و بەهەمان شێوە پاڵاوگەی سەڵاحەدین دوو توانای پاڵاوتنی ٧٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە رۆژێکدا، هەروەها پاڵاوگەی باکووریش توانای پاڵاوتنی ١٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە رۆژێکدا.

ئەوەشی خستە روو، وەزارەتی نەوت کار دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی هەردوو پاڵاوگەکە بەجۆرێک بەرهەمهێنانی رۆژانەی هەر پاڵاوگەیەک ١٤٠ هەزار بەرمیل نەوت بێت.













گەلەری