سەردێڕ:

لە من دەدەی؛ نووسراوی سەر گۆڕی ئەو یاریدەدەری پزیشکەی لەسەر داواکردنی مووچەکەی لێیدرا

AM:10:31:31/01/2024

8140 جار خوێندراوەتەوە

ئەو مووچەخۆرەی ساڵی ٢٠١٨ لەکاتی ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەولێر دەنگی ناڕەزایی بردە سەرشەقامەکان و هێزە ئەمنییەکان بەشەق لێیاندا؛ لەوەڵامدا وتی: لەمن دەدەی؟!


لێدانی هێزە ئەمنییەکان لە عوسمان سەلیم زۆرترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەو چووە ژێرگڵ، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر نزیکەی ٥٠ ملیۆن دینار قەرزەکەی نەدایەوە.

عەدنان کاکە هاوڕێی عوسمانە و دەڵێت، "ئەو کاتەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژی بەرامبەرئەنجامدرا، وەک مامۆستا ناوی هێندرا، بەڵام ئەو یاریدەدەری پزیشک بوو، لە چەند بنکەیەکی تەندروستی لە سنوری تەندروستی هەولێر کاریکردووە."

لەو بارەیەشەوە گۆران دیبەگەیی پارێزەر باسی لەوەکرد، "عوسمان سەلیم کۆچی دوایی کرد و قەرزەکەی نەدرایەوە و مافەکانیش نەدران، تاوەکو ئێستاش هاوپیشەکانی لەسەر شەقامن و هەمان داوای ئەو ساڵانە دەکەن."













گەلەری