سەردێڕ:

جەمال کۆچەر: چەندین گۆڕانکاری گەورە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ روودەدات

PM:02:55:02/01/2024

2572 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چەندین گۆڕانکاری گەورە لە خەرجی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ دەكرێت و جیاواز دەبێت لەڕووی داهات و خەمڵاندنی نرخی نەوت و خەرجیەكانەوە. دەشڵێت، "حکومەتی ناوەند هێشتا بەتەواوی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی خەرج نەکردووە."


ئەمڕۆ سێشەممە، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، حکومەتی ناوەند هێشتا بەتەواوی خەرجییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ـی ئەنجامنەداوە و پێویستە خەرج بکرێت پاش ئەوە دەست بە هەموارکردنەوە و رێکخستنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، چەندین گۆڕانکاری گەورە لە خەمڵاندنی خەرجی و نرخی نەوتدا دەکرێت بەمەبەستی رێکخستنی خەرجی و بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ کەمترین ئاستی کورتهینان.

ئاماژەی بەوەش کرد، حكومەتی فیدراڵ كاتێك بودجەی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٥ خستە روو، ئامانجی بەردەوامبوون بووە لە خەرجییەکان لە دوای كانونی دوەمەووە بەمەبەستی خۆبەدوورگرتن لە رووبەڕووبوونەوەی كێشەكانی پەکخستن و سستبوونی ساڵی دارایی. دەشڵێت، "كاركردن لەسەربنەمای یەك لەسەر دوانزەی خەرجییەکان تاكاتی پەسەندكردنی بودجە کاری لە پێشینەی حکومەت بووە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، مەزهەر ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٤دا، دەستکاری بڕیارە داراییەکانی بودجە ناکەن، بە تایبەت پرسی مووچەخۆران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی.













گەلەری