سەردێڕ:

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان؛ سێ جار سنووری ئاغجەلەر بۆردومان کرا

AM:09:40:27/12/2023

3656 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سێ جار سنووری ناحیەی ئاغجەلەر بۆردومان کراوە و هێشتا زیانەکان ئاشکرا نەکراوە.


روونیشیکردەوە، بۆردومانەکە بە دیاریکراوی لە بناری چیای خاڵخاڵان بووە لە نزیک گوندی توتەقەڵ.

 

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئەم ساتەش فڕۆکەکان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بە دیاریکراوی بۆردومانەکە بۆ بارەگای چەند چەکدارێک بووە لەو ناوچەیە و زیانەکانی بۆردومانەکە ئاشکرا نەکراوە.

لەو بارەیەشەوە هێمن بەهجەت بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆردوومانەکان لە سێ کاتی جیاوازدا بوون، لە کاتژمێر ٦ی بەیانی و ٨ی بەیانی و ١٠ی بەیانیدا.

وتیشی، بەهۆی دوورەدەستی شوێنەکە و چۆڵییەکەی و هەبوونی دەنگی فڕۆکە، هێشتا هێزەکانیان نەیان توانیوە بچنە شوێنی رووداوەکە.

 

گۆران لوقمان، سلێمانی


 













گەلەری