PM:11:07:20/12/2023
2220 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایگەیاند لەگەڵ حکومەتی عێراق لە گفتوگۆدان تاوەکو هاوڵاتیان لە سەری ساڵەوە قیستی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بە دینار بدەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامە نوسیدا رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق لە گفتوگۆدان هەتاکو ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە قیستی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانیان لەلایە تاکو لە سەری ساڵی تازەوە قیستەکانیان بە دینار لەبەرامبەر نرخی فەرمی دۆلاردا بدەنەوە کە ١٣٢هەزار دینارە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، ئەو نرخەی دۆلار كە لە بازاڕدا هەیە ٢٠٪جیاوازیی لەگەڵ نرخە فەرمیەکەیدا هەیە کە ئەمەش كاریگەری لەسەر هاوڵاتیان و
کەرتی وەبەرهێنان دروست کردووە.
ئەوەشی خستە
روو، ئەگەرچی هەندێک وەبەرهێن نرخی دۆلاریان
تا نزیک نرخی فەرمی کەم کردووەتەوە بەڵام تاکو ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم نەیتوانیوە
بڕیاری هەژمارکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بەسەر سەرجەم وەبەرهێنەرەکاندا بسەپێنێت.