وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، بڕی گەنمی پێویست بۆ ساڵی داهاتوو بۆ تەواوی عێراق دابینکراوە. دەشڵێت، "لەڕێگەى چەند رێکارێکەوە توانیومانە هاوسەنگى بازاڕ بپارێزین".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، عێراق خاوەنی دوو ملیۆن تەن یەدەگی گەنمە تا دەستپێکی وەرزی دروێنەی داهاتوو.
ئاماژە بەوەش کراوە، وەزارەتەکەیان چەند رێوشوێنێکی گرتووەتە بەر بۆ رێکخستنی
سیاسەتی بازرگانی وڵات بە دەستەبەرکردنی کۆگاى ستراتیجیی خۆراک و گەنم.
ئەوەشی خستووەتە روو، خۆراک و گەنمى کۆگاکراو بۆ چوار مانگی داهاتوو هەیە و
دوو ملیۆن تۆن گەنم تا دەستپێکی وەرزی دروێنەی داهاتوو بەردەستە.
وتیشی، بەردەوام دەبن لە دابینکردنی کەرەستە خۆراکییە بنەڕەتییەکان بە نرخی
پاڵپشتیکراو لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.