سەردێڕ:

ئومێد محەمەد: ئەگەر دەنگ بدەنە پارتی و یەکێتی دەنگەکانتان دەفرۆشرێت

PM:10:46:29/11/2023

1176 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر خەڵکی کەرکوک دەنگ بە پارتی و یەکێتی بدەن، ئەوا هاوشێوەی ١٦ـی ئۆکتۆبەر دەنگەکانیان دەفرۆشرێت. دەشڵێت، " لە نیو ملیۆن دەنگی ناڕازی کورد پارتی و یەکێتی تەنها ١١٥ هەزار دەنگیان هێناوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەپێی راپرسیەکان نەوەی نوێ دەبێتە موفاجەئەی دوای هەڵبژاردن و هاوکێشەکان دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، کەرکوک رۆژانە ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دابین دەکات بەڵام هیچ خزمەتگوزراییەک پێشکەش بە شارەکە نەکراوە.

ئەوەشی خستە روو، نەوەی نوێ پلانی گەورەی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری کەرکوک هەیە، دەشڵێت، "کێشەکانی کەرکوکمان دیاری کردوەو چارەسەریشمان بۆ کێشەکان هەیە".

باسی لەوەش کرد، ئەگەر نەوەی نوێ نەبێت، کورد دەنگی ناڕازی کوردەکان لەکەرکوک لە دەست دەدات، بەوپێیەی لە نیو ملیۆن دەنگی ناڕازی کورد پارتی و یەکێتی تەنها ١١٥ هەزار دەنگیان هێناوە.

وتیشی، "پێویستە خەڵکی کەرکوکبچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن بە نەوەی نوێ تاوەکو بتوانین خزمەتی شارەکە بکەین".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و لەژێر چاودێری وردی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەڕێوەبچێت.













گەلەری