PM:10:18:29/11/2023
163552 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە، لە بەرواری ١٥ـی مانگ بۆ ١٨ـی مانگی داهاتوو پشووی هەڵبژاردن دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ١٥ی مانگی کانوونی یەکەمەوە پشووی فەرمی دەست پێدەکات تاوەکو ١٨ی کانوونی یەکەم.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە رۆژانی پشوودا فەرمانبەرانی ناوەندەکانی دەنگدان دەست
بە کاردەکەن بۆ ئامادەکاری بۆ ئەنجامدنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق ١٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی
پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێم دیاریکردووە.