بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئامانجەکانیان بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەڵئاوسان تا رادەیەکی باش بەدەست هێناوە و بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ رێژەی هەڵئاوسان لە عێراقدا دابەزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، توانیویانە بەو پلانەی دایانڕشتووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢رێژەی هەڵاوسان بە نزیکەی ٪١ داببەزێنن.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لەمانگی ئابی ٢٠٢٢ـدا رێژەی هەڵئاوسان ٤.٤٪ بووە و لەئابی ئەمساڵدا بۆ ٣.٧٪
دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە بۆ مانگەکانی دواتریشی رێژەکە وەک خۆی ماوەتەوە.
ئەوەش خراوەتەروو،
دابەزینی هەڵئاوسان دەسکەوت و شانازییەکی گەورەیە بۆ عێراق لە کاتێکدا وڵاتانی
دراوسێ بە دەست هەڵئاوسانی ئابورییەوە دەناڵێن وبەردەوام و ساڵانە رێژەکەی روو لە هەڵکشان دەکات.
لە دوایین پێشبینیشیدا
بۆ ئابوری عێراق سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە، پێشبینی دەکەن لە
ساڵی ٢٠٢٤ـدا رێژەی هەڵاوسان بۆ ١.٦٪ داببەزێت.
هەڵئاوسانی
ئابوری چییە؟
هەڵئاوسانی
ئابوری بریتییه له زیادبوونێكی به‌رده‌وام له‌ئاستی گشتی نرخه‌كاندا، هه‌ندێك
جار زیادبوونی پاره و هه‌ندێك جار زۆری خواست ده‌بنه هۆی زیادبوونی نرخی كاڵا و
خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌ڵام هەندێک جار كه‌می خستنه‌ڕووی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاری و زیادبوونی
تێچووی به‌رهه‌مهێنان ده‌بنه هۆی هه‌ڵئاوسان
به‌بێ ئه‌وه‌ی خواست و بڕی پاره گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا بێت.