سەردێڕ:

مووچەی خانەنشینیی کرێکاران زیاد کرا

PM:04:35:29/11/2023

5948 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، مووچەى خانەنشینیی بۆ کرێکارانى کەرتى تایبەت دابین دەکەن کە کەمترین مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی راگەیەندراوێک، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لە میانەی سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئاماژەى بەوە کردووە، لەگەڵ دەستپێکردنی یاسا نوێیەکەى خانەنشینى، مووچەی خانەنشینیی کرێکاران زیاد دەکرێت.

ئەوەش خراوەتە روو، کەمترین مووچەی خانەنشینکراوان لە 400 هەزارەوە بۆ 500 هەزار دینار بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، "وەزارەت بەردەوامە لە کارکردن بۆ بەدەستهێنانی زیادکردنی مووچەی کرێکارانی بیمەکراو".

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزیرى کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق باسی لەوە کردبوو، لەم مانگەوە هەموارى نوێی یاساى خانەنشینى دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە کە تێیدا مووچەی خانەنشینى بۆ کرێکارانى کەرتى تایبەت دابین دەکرێت.













گەلەری