سەردێڕ:

بەهۆى گڕگرتنییەوە؛ فڕۆکەیەکی ئەمریکی بە هەشت سەرنشینەوە لە ژاپۆن کەوتە خوارەوە

PM:02:52:29/11/2023

1596 جار خوێندراوەتەوە

پاسەوانی کەناراوەکانی ژاپۆن رایگەیاند، فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکی بە هەشت سەرنشینەوە لە کەناراوەکانی ژاپۆن کەوتووەتە خوارەوە.


پاسەوانی کەناراوەکانی ژاپۆن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە جۆری ئۆسپری تیڵت ڕۆتۆر لە نزیک دوورگەی یۆکۆشیما کەوتووەتە خوارەوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، فڕۆکەکە هەشت سەرنشینی تێدابووە و هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەشی گڕگرتنی بزوێنەرەکەی بووە.

باسی لەوەش کردووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و هاوکات تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.













گەلەری