PM:01:55:29/11/2023
24032 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاندووە، ئەمڕۆ چەند بارێکی دۆلار کە لەلایەن بانکەکانەوە هاوردەکرابوو گەیشتە عێراق، کە ئەوەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلارە لە بازاڕەکاندا.
چاوگەکە باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ چەند بارێکی دیکەی دۆلار کە لەلایەن بانکە عێراقییەکانەوە هاوردە کرابوو بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی بەکارهێنەران، گەیشتنە فڕۆکەخانەی بەغدا.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا چەند بارێک دۆلاری دیکە دەگات.
هاوردەکردنی
دۆلار لەلایەن چەند بانکێکی عێراقەوە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلارە لە بازاڕەکانی
عێراقدا.
ئەوەش دوای ئەوەهات،
کە ناوی ١٣ بانکی ئەهلی عێراق تۆمارکرا بۆ وەرگرتنی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی
بانکی ناوەندی "کە هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر بە ١٣٢ هەزار دینارە" و لەدوای
وەرگرتنی ئەو بڕە بەشێوەی کاش بخرێتە بازاڕەوە.