سەردێڕ:

شەش ساڵە نەخۆشخانەی ژنان و لەدایکبوونی رۆڤیا دروستکراوە و دەرگاکەی نەکراوەتەوە

AM:11:59:29/11/2023

920 جار خوێندراوەتەوە

ژنانی دووگیانی رۆڤیا بۆ لەدایکبوونی منداڵەکانیان دەبێت ڕووبکەنە نەخۆشخانەکانی دهۆک و ئاکرێ هەرچەندە شەش ساڵە نەخۆشخانەی ژنان و لەدایکبوونی رۆڤیا دروستکراوە بەڵام دەرگاکەی نەکراوەتەوە.


ماوەی شەش ساڵە نەخۆشخانەی ژنان و لەدایکبوونی رۆڤیا دروستکراوە و دەرگاکەی نەکراوەتەوە و ژنانی دووگیانی رۆڤیاش بۆ لەدایکبوونی منداڵەکانیان دەبێت ڕووبکەنە نەخۆشخانەکانی دهۆک و ئاکرێ.

نەخۆشخانەکە تاوەکو ئێستا پزیشکی پسپۆڕی بۆ دانەمەزرندراوە و ژنانی رۆڤیا باس لەوە دەکەن، دەبێت بۆ منداڵبوون بچنە هەولێر یان ئاکرێ و ئەگەر هەیە لە رێگادا رووداوێکی نەخوازراو رووبدات.

نەخۆشخانەی ژنان و لەدایکبوونی رۆڤیا لە ١ـی ٧ـی ٢٠١٧ـەوە باڵەخانەکەی تەواوبووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ستاف و کەلوپەلەوە تاوەکو ئێستا یەک منداڵیشی تێدا لەدایک نەبووە.













گەلەری