سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

AM:11:04:29/11/2023

1436 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە و بۆ ئەمڕۆ ساردترین ناوچەی هەرێم بە ٥ پلەی سیلیزی؛ حاجی ئۆمەران دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

ئاماژەی بەوەش کرد، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی رابردوو کەمێک نزم دەبنەوە.

لە بارەی کەشی سبەینێوە باسی لەوە کرد، پێنجشەممە ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و دواتر بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەمجۆرە دەبن:

هەولێر : ١٤

سلێمانی : ١٣

دهۆک : ١٥

کەرکوک : ١٥

هەڵەبجە : ١٥

زاخۆ: ١٦

گەرمیان : ١٩

حاجی ئۆمەران: ٥

سۆران : ١٣













گەلەری