سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان؛ ١٣٧ بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی رەوانەی غەززە کرا

AM:12:05:25/11/2023

3040 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماس ١٣٧ بارهەڵگری هاوکاریی مرۆیی گەیەندرایە دانیشتووانی غەززە.


ئەمڕۆ هەینی، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی ئاگربەست و کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان گەورەترین کاروانی هاوکاری مرۆیی گەیەندراوەتە دانیشتووانی غەززە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی دەروازەی رەفەحەوە هاوکارییەکان کە ١٢٩ لیتر سووتەمەنی لەخۆگرتبوو بە دەروازەکەدا تێپەڕی.

ئەوەشی خستەڕوو، جگە لە گەیاندنی هاوکارییەکان ٢١ نەخۆش کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیر بووە لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززەوە گواستراونەتەوە و لە داهاتوودا نەخۆشەکانی دیکەش دەگوازنەوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دوای ٤٨ رۆژ لە جەنگ و گەمارۆدان ئاگربەست لە غەززە دەستیپێکرد و بڕیارە، تاوەکو چوار رۆژ بەردەوامبێت و دەست بە ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان بکرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە سەرەتای جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا ١٤ هەزار و ٨٥٤ کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە کە زیاتر لە شەش هەزار و ١٥٠ کەسیان منداڵن و نزیکەی چوار هەزاریشیان ژنن.

جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ـی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە.


 













گەلەری