سەردێڕ:

بەهۆی بارانی بەخوڕەوە؛ لە تورکیا ١١ کەس بێسەروشوێن بوون

PM:06:42:20/11/2023

1156 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە لە تورکیا بەلەمێک بە ١١ سەرنشینەوە لە دەریای رەشدا نوقوم بوو.


ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانەوە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە لافاو لە زۆرینەی شارەکان دروست بووە لە باکوری کوردستان پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە کە چواریان لە ناوچەی ئێلین و یەک کەسیشیان لە ئامەدە.

هاوکات عەلی یەرلیكایا، وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، لە شاری زۆنگوڵداك کە لەسەر دەریای رەشە بەلەمێک بە ١١ سەرنشینەوە نوقوم بووە و تا ئێستا بێ سەروشوێنن.

ئەوەشی خستە روو، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە ٣٠٠ كارمەند و سێ بەلەمی تایبەت و دوو هێلیكۆپتەرەوە پڕۆسەی گەڕان بەدوای ئەو سەرنشینانەدا دەستی پێکردووە و ئەگەر کەشوهەوا لەباربێت پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی گەیشتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاستەوە وە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و سەرما ناوچەکەی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی دروست بوونی لافاو و گیان لەدەستدانی چەندین کەس.













گەلەری