سەردێڕ:

پنتاگۆن: لە مانگێکدا ٥٥ جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانمان لە عێراق و سوریا

PM:06:14:15/11/2023

960 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سکرتێری رۆژنامەوانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەى مانگێکدا ٥٥ جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و سوریا و بەهۆیانەوە ٥٩ سەرباز برینداربوون.


سابرینا سینگ جێگرى سکرتێرى رۆژنامەوانى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە ١٧ى مانگى رابردووەوە تاوەکو ئێستا کە نزیک دەبێتەوە لە مانگێک، ٥٥ جار هێرشکراوەتە سەر بنکە و هێزەکانیان لە عێراق و سوریا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ٢٧ لە هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانیان بووە لە عێراق و لە سوریاش ٢٨ هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان.

ئەوەشی خستە روو، لە ئەنجامى هێرشەکاندا ٥٩ سەربازیان برینداربوون، بەڵام برینى زۆرینەیان سوک بووە و لە ئێستادا سەرجەمیان چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆسەر کارەکانیان.

لەدواى دەستپێکردنى شەڕى نێوان ئیسرائیل و حەماس، لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە چەندین هێرش لە رێگەى درۆنەوە کرایە سەر هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و سوریا.













گەلەری