سەردێڕ:

گۆڕانکاری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ئەمرۆ چۆنە؟

AM:08:25:15/11/2023

1456 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار و پێنج سەنت نزمبووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٨ دۆلار و ٥٠ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە دوو حەوت سەنت نزمبووەتەوە.

لە مانگی رابردوودا سعودیە رایگەیاند، لەگەڵ روسیا تاوەکو کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبن لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت و بەپێی بڕیارەکەش سعودییە رۆژانە تەنها نۆ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

لەو بارەیەوە، رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودییە و روسیاوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی رێژەی پێویستی نەوت لە جیهاندا تا کۆتایی ئەمساڵ.

لایخۆشیەوە، عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ناکۆکییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر نرخی نەوت و بازاڕەکانی ئەو وزەیە دروستکردووە و هەر بەرزبوونەوەیەک لە نرخی نەوتدا کورتهێنانی بودجەی عێراق کەمدەکاتەوە.

ئەمەش لە کاتێكدایە، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی عێراق کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس ناکات و بۆ سەقامگیری بازاڕی نەوت و جیهان پابەندی بڕیارەکان دەبن.













گەلەری