سەردێڕ:

بۆ جاری دووەم؛ هاوڵاتییانی غەززە پەیوەندییان لەگەڵ جیهاندا پچڕا

AM:09:05:01/11/2023

1508 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو بۆ جاری دووەم ئیسرائیل هێڵەکانی پەیوەندی لە غەززە پچڕی و چەند جارێکیش هێرشیکردە سەر بۆردومانی کەمپی جلبای لە باکوری غەززە کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای پەیوەندییەکانی فەڵەستین لە راگەیاندراوێکدا لە تۆڕی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە، لە شەوی رابردووەوە هێڵەکانی پەیوەندی لە غەززە راگیراون و پەیوەندییان لەگەڵ تۆڕە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا نەماوە.

هاوکات، سوپای ئیسرائیل بۆردوومانێکی فراوانی بۆسەر کەمپی جلبا لە باکوری غەززە دەستپێکرد و بەهۆیەوە زیاتر لە ٤٠٠ کەس کوژران.

لایخۆشییەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانکانی سەر بنکە سەربازییەکانییەوە ١١ سەرباز کوژراون و چەندانی دیکەش بریندار بوون.

لە ٨ـی ١٠ـی ئەمساڵ گرووپی چەکداری حەماس چەندان موشەکی رەوانەی ئاسمانی ئیسرائیل کرد و دواتر چەکدارەکانی چوونە نێو شارە ئیسرائیلییەکان و چەندان ئیسرائیلی و بیانییان بە دیلگرت و لە بەرامبەریشدا سوپای ئیسرائیل هێرشی کرد سەر غەززە و گەمارۆی شارەکەی دا و بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییە چەکدارییەکانیشەوە تاوەکو ئێستا  هەزاران کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری