حکومەتی کەرتی غەززە رایگەیاند، ئیسرائیل هێڵەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێتی لە ناو شارەکە پچڕاندووە و بۆردومان و هێرشەکانی بۆسەر غەززە چڕتر کردووەتەوە.
ئەمرۆ هەینی، حکومەتی کەرتی غەززە رایگەیاند، ئیسرائیل هێڵەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێتی لە ناو ئەو شارە پچڕاندووە و بەوهۆیەوە نزیکی دوو ملیۆن فەڵەستینی ناتوانن پەیوەندییە ناوخۆیی و جیهانیەکان ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیسرائیل
بۆردومان و هێرشەکانی بۆسەر غەززە چڕترکردووەتەوە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هێرشێکی چڕوپڕی
ئاسمانی و وشکانی و ئاوی کردووەتە سەر باکوری غەززە.
پێشتر، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل
رایگەیاند، دووبارە داوا لە خەڵکی غەزە دەکەن بەرەو باشوری شارەکە بڕۆن تاوەکو رووبەڕووی زیان نەبنەوە و گیانیان پارێزراو بێت، وتیشی،
" هێرشی وشکانی سوپای ئیسرائیل لەم شەوەوە دەستپێدەکات".
هاوکات، تەندروستى غەزە بڵاویکردەوە، بەهۆى هێرشە
بەردەوامەکانى ئیسرائیلەوە، ژمارەى کوژراوان حەوت هەزار و ٣٠٠ کەسى تێپەڕاندووە، لەو
ژمارەیەش زیاتر لە دوو هەزار و ٧٠٠ ـیان منداڵن.