سەردێڕ:

بەهۆی زریانێکی بەهێز لە یەمەن زیاتر لە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون

PM:08:00:25/10/2023

1964 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونسێف رایگەیاند، بەهۆی زریانێکی بەهێز لە سێ پارێزگای باشووری رۆژهەڵاتی یەمەن زیاتر لە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکخراوی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونسێف رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا زریانێکی بەهێز سێ پارێزگای باشوری رۆژهەڵاتی یەمەنی گرتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی زریانەکەوە زیاتر لە ١١ هەزار و ٩٠٠ کەس ئاوارەبوون کە شەش هەزار و ١٨٨یان منداڵن.

ئەوەشی خستەڕوو، کاریگەری زریانەکە لە پارێزگای مەهرا بە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە زیاتر بووە و  لە دوورگەکانی سۆکۆترا ٥٠٠ ماڵ زیانی بەرکەوتووە و لە چەند ناوچەیەک بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و هێڵی ئینتەرنێت.

باسی لەوەش کرد، بەردەوامن لە ناردنی پێداویستی فریاگوزاری پزیشکی و هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی زریانەکەوە لە هەر سێ پارێزگاکە زیانیان بەرکەوتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، حسێن قەحتانی وتەبێژی سەنتەری نیشتیمانی کەشناسی لە سعودییە لەبارەی کاریگەری زریانێکی بەهێز بۆ ماوەی سێ رۆژ لەسەر ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی یەمەن هۆشداری دا.













گەلەری