سەردێڕ:

تەندروستى غەززە: دواین ئاماری گیانلەدەستدانی فەڵەستینییەکانی راگەیاند

AM:12:01:25/10/2023

2528 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی غەززە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ نزیکەی ٦هەزار کەس بەرزبووەتەوە و ٤٠٪ ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن.


شەڕی ئیسرائیل و حەماس زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامە و تەندروستى فەڵەستین رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ نزیکەی شەش هەزار کەس بەرزبوەوە، ئیسرائیلیش رایگەیاند، بەهۆی بارمتەکانەوە لە داگیرکردنی غەزە پاشەکشە ناکەن.

هاوکات، تەندروستی غەزە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ نزیکەی ٦هەزار کەس بەرزبووەتەوە و ٤٠٪ ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا، نزیكه‌ی ٢٠٠ فه‌ڵه‌ستینی گیانیان لەدەستداوە کە له‌ نێویاندا ژن و منداڵ هه‌ن، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدانى فەلەستینیەکان بۆ پێنج هەزار و ٨٠٠  کەس بەرزبوەوە.

لای خۆشیەوە ئیسرائیل بۆ جاریی دووەم داوای لە هاوڵاتیانی باکوری غەزە کرد بە زوترین کات شارەکە چۆڵبکەن چونکە هەتاکو بارمتە ئیسرائیلییەکانی  ژێر دەستی حەماس نەگێڕنەوە پیشڕەوییەکانیان بۆ سەر کەرتی  غەزە ناوەستێنن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە دوای هێرشێکی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل جەنگی نێوان فەڵەستین  و ئیسرائیل دەستیپێکردوە و لە هەردوولا بە هەزاران کوژراو و بریندار هەیە، هاوکات نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دەستبەجێ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و  وەستاندنی  جەنگەکە دەکات.













گەلەری