جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل لە ١٣یەمین رۆژی خۆییدا بەردەوامە و بە پێی ئامارەکان کۆی گیانلەدەستدانی هەردوولا گەشتووەتە زیاتر لە پێنج هەزار و ٢٠٠ کەس و زیاتر لە ١٦ هەزار کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی، جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین نزیک دەبێتەوە لە دوو هەفتە و بەپێی میدیا جیهانییەکان تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و ٨٠٠ کەس لە فەڵەستین گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٢ هەزار کەسیش برینداربوون.
لایخۆشیەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی جەنگی نێوان وڵاتەکەیان
و فەڵەستین هەزار و ٤٠٠ ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش برینداربوون.
هاوکات پاش رێککەوتنەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و میسر، بە سەدان بارهەڵگر
لە دەروازەی رەفەح چاوەڕوانی رێگەپێدانن بۆ گەیاندنی هەزاران تۆن یارمەتی فریاگوزاری
بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکانی کەرتی غەززە و سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، تا ئێستا ڕەزامەندیان
دەرنەبڕیوە بۆ ڕێگەدان بۆ تێپەڕبوونی هاوکارییەکان.
لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی رایانگەیاند، رۆژی شەممە چەند
دەروازەیەک دەکرێتەوە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ فەلەستین و ئەو جێگانەی شەڕی تێدایە.
لە بەرەبەیانی ٧ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ گروپی چەکداری حەماس هەزاران موشەکی
ئاڕاستەی ئاسمانی ئیسرائیل کرد و سەدان چەکداری چووە شارە ئیسرائیلییەکانەوە و گرژی
و ئاڵۆزییە چەکدارییەکانی نێوانیان تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.