PM:02:25:18/10/2023
1916 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی نوسینگەی راگەیاندن لە غەززە رایگەیاند، ئەگەر کارەبا نەبێت ناتوانن خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە برینداران و منداڵان بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەلامە مەعروف سەرۆکی نوسینگەی راگەیاندنی غەززە رایگەیاند، بەهۆی نەبونی سوتەمەنی پێویست ناتوانن چارەسەری بریندارەکان و ئەو منداڵانە بکەن کە پێش وادەی خۆیان لەدایک دەبن.
باسی لەوەشکرد بەرهەمهێنانی سوتەمەنی بەهۆی
ئەو دۆخەوە سنوردار بووە و ئەوەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ کارەساتێکی مرۆیی و لە نەخۆشخانەکان
ئەگەر کارەبا نەبێت ناتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن.
دەشڵێت، تەنها نەخۆشخانەکان نین کە
رووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە بەڵکو شارەوانییەکان و بیرەکانی ئاویش پێویستیان بە سوتەمەنی
هەیە و ئەگەر سوتەمەنی نەبێت، تەندروستی خەڵکی غەززە دەکەوێتە مەترسییەوە و تەنانەت
ناتوانرێت ئاوی خواردنەوەش دابین بکرێت.