سەردێڕ:

پنتاگۆن ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی هێزەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

AM:11:00:18/10/2023

3444 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، لە ١١یەم رۆژی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستیندا نزیکەی دوو هەزار کارمەندی خۆی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ئەگەری جێگیرکردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.


سابرنگ سینگ نوێنەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، وەزیری بەرگری ئەمریکا فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە خۆیان بۆ جێگیر کردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئامادە بکەن.

باسی لەوەشکردووە، نزیکەی دوو هەزار سەربازخراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە. لەو بارەیەشەوە لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا هاتووە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری؛ سەرەڕای دوو هەزار کارمەند، هەندێک یەکەشی خستووەتە ئاستێکی بەرزی ئامادەباشی وەک ئامادەکارییەک بۆ فەرمانی جێگیرکردن.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هێشتا بڕیار نەدراوە لە بارەی جێگیرکردنی هیچ یەکەیەک و لەو بارەیەشەوە ئۆستن بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و لە پەیوەنديی نزیکدا دەبێت لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکاندا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆستن ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی تیمی USS Gerald R. Ford لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کەشتی گەلی شەشەمی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا-ئەفریقا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لە هەشتی تشرینی یەکەمدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئامادەیی بۆ هاوکارییکردنی ئیسرائیل دژ بە هێرشەکانی حەماس، کەشتی فڕۆکە هەڵگرەکەی رەوانەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کرد.













گەلەری