سەردێڕ:

نوێترین زانیارییەکانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل

فەلەستین- غەززە
AM:08:58:15/10/2023

3092 جار خوێندراوەتەوە

شەڕ و بۆردومانەکانى ئیسرائیل و غەززە بەردەوامە و ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بەرزتر بوونەتەوە، لەلایەکی دیکەوە، دواى نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێتى ئەوروپاش چۆڵکردنى غەززە رەتدەکاتەوە.


نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار فەڵەستینی ئاوارە بوون.

هەرچى ژمارەى قوربانییەکانیشە، تەندروستى فەڵەستین رایگەیاندووە، دوو هەزار و ٣٢٩ فەڵەستینى گیانیان لەدەستداوە کە ٦١٤ـیان منداڵن، نزیکەى ١٠ هەزاری دیکەش برینداربوون.

لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، هەزار و ٣٠٠ ئیسرائیلى گیانیان لەدەستداوە کە ٢٥٨ـیان سەرباز بوون و زیاتر لە سێ هەزار ٣٠٠ کەسى دیکەش برینداربوون.

لەو بارەیەشەوە کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوکارییەکانیان بۆ غەززە و تا ئێستا بە بڕی ٧٨ ملیۆن دۆلار هاوکاریان گەیاندووەتە هاوڵاتیانی ئەو شارە.

بەرەبەیانی رۆژی ٧ی ئەم مانگە، لە کەرتی غەززەوە بە بەکارهێنانی هەزاران موشەک هێرشکرایە سەر ئیسرائیل و چەندین چەکداری فەڵەستینیش دزەیان کردە ناو خاکی ئیسرائیلەوە و دواتر گرژی و پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیان پێکرد.













گەلەری