سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: دانیشتوانی غەززە رووبەڕووی جینۆساید دەبنەوە

وێنە؛ غەززە- ئەنادۆڵو
PM:07:55:12/10/2023

2052 جار خوێندراوەتەوە

بڕیاردەری تایبەتی دۆخی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستین رایگەیاند، بەشێکی زۆری دانیشتوانی غەززە رووبەڕووی جینۆساید دەبنەوە و برسیکردن و بڕینی پێدوايستییە سەرەکییەکان لە دانیشتووانی غەززە تاوانی جەنگە.


ئەمرۆ پێنجشەممە، فرانشیسکا ئەلبانێز بڕیاردەری تایبەتی دۆخی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستین لە لێدوانیکدا ئەوەی خستەڕوو، بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی فەلەستینی لە غەززە لەناو دەبرێن و تائێستاش شاری غەززە بەچری بۆردومان دەکرێت. وتیشی" ئیسرائیل پێویستە واز لە بۆردومانکردنی هاوڵاتیانی سیڤیل بهینێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕینی پێدوايستییە سەرەکییەکان و برسێتی لە دانیشتووانی غەززە تاوانی جەنگە و ئەگەر بە مەبەستیش بێت ئەوە تاوانێکە دژبە مرۆڤایەتییە.

هاوکات ، جەختی لەوەشکردەوە کە پێویستە زوترین کات رێڕەوی مرۆیی بۆ ئەو بریندارانە بکرێتەوە کە باری تەندروستییان ناجێگیرە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بزووتنەوەی حەماس، ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند، داوا لە دامەزراوەکانی فریاگوزاری و تەندروستی و خێرخوازی دەکەن لە وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپەلە کەرەستەی پزیشکی و فریاگوزاری و سوتەمەنی بگەیەندرێتە فەلەستین.













گەلەری