سەردێڕ:

دوایین پێشهاتەکانی جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسڕائیل

AM:09:42:12/10/2023

3316 جار خوێندراوەتەوە

جەنگی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین پێی نایە رۆژی شەشەمەوە و بە کۆی ئاماری هەردوو وڵات تا ئێستا نزیکەی سێ هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە هەشت هەزار کەسیش برینداربوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستد داوە بۆ هەزار و ٢٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و نزیکەی پێنج هەزار و ٦٠٠ کەسیش برینداربوون.

هاوکات بە پێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ، زیاتر لە ٣٣٨ هەزار فەڵەستینی لە کەرتی غەززە ئاوارەبوون.

لایخۆشیەوە سوپای ئیسرائیل دووپاتی کردەوە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و ٢٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش بریندار بوون.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل ٢٢ ئەمریکی کوژراون و دەیانی دیکەش بێسەروشوێنن.

رۆژی رابردوو، هەریەکە لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و بینی گانتس، سەرۆکی حزبی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وڵاتەکە، لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی فریاگوزاری بۆ بەڕێوەبردنی جەنگی وڵاتەکە رێککەوتن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە، گروپە چەکدارەکانى فەڵەستین هەزاران موشەکیان لە کەرتى غەززەوە ئاراستەى ئیسرائیل کرد و دەیان چەکداریشیان دزەیان کردە ناو خاکى ئیسرائیل و گرژی و ئاڵۆزی توند درووست بوو.













گەلەری