PM:11:04:06/10/2023
1808 جار خوێندراوەتەوە
ڕێکخراوی پزیشکی بێسنووری نێودەوڵەتی رایگەیاند، بە هۆی بۆردومانێکەوە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە ئومدەرمان ١١ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و زیاد لە ٩٠ کەسی تر بریندار بوون، لە ئەنجامی بەردەوامی گرژییەکانی نێوان سوپای سودان و هێزی پشتیوانی خێرا.
ئەمڕۆ هەینی، رێکخراوی نێودەوڵەتی پزیشکی بێ سنوور لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانێک لە ناوچەی ئومدەرمان لە رۆژئاوای خەرتومی پایتەختی سودان ١١ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٩٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەشیخستەڕوو،
رۆژی رابردوو تیمەکانی وەزارەتی تەندروستی سودان و پزیشکانی بێسنوور زیاتر لە ٩٠
برینداریان لە شاری ئومدورمان کە زۆربەیان منداڵن رەوانەی نەخۆشخانە کرد .
بە پێی وتەی چەند
شایەتحاڵێکیش،هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستیان بەسەر وێستگەیەکی پاڵآوگەی نەوتدا لە
ناوچەی ئەلعیفۆن لە ڕۆژهەڵاتی خەرتومگرتووە، کە ئەگەری هەیە ببێتە مەترسی بۆ سەر جێگیری پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی
سودان.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵدا، سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی
خێرا بەردەوامن لە شەرکردن کە بە هۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار کوژراو و هەروەها زیاتر لە پێنج ملیۆن ئاوارە و
پەنابەر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات تۆمارکراوە.