PM:07:32:26/09/2023
44160 جار خوێندراوەتەوە
لە روداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری ناوچەی خانەقین دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە نەخۆشخانەی خانەقین بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، لەسەر رێگای گەڕەکی بەختیاری خانەقین-گوندی ئەحمەد تاهیر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، و ئەو
دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە دایک و کوڕ بوون و هاوکات لەگەڵ ئەو سێ کەسەشی کە بریندارن
سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
هاوکات لە چەند رۆژی
رابردوو، بەهۆی روداوی هاتوچۆوە لە هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستدا و لە رووداوێکی
دیکەدا لەسەر رێگای کەلار-مەرزی پەروێزخانکەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
بریار جاف-کەلار