سەردێڕ:

لاهور جەنگی لەبارەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتییەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:05:19:26/09/2023

5072 جار خوێندراوەتەوە

لاهور جەنگی رایگەیاند، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە ئاست خواست و چاوەڕوانییەکانی کەسوکاری شەهیدان و زۆرینەی ئەندام و کادیرەکانیدا نییە و گوێ بە نیگەرانییەکانیان نەدراوە.


رۆژی سێشەممە، لاهور جەنگی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا باسی لەوەکرد، کۆنگرەی پێنجەم پێشوەختە هەڵسەنگاندنی هەلومەرجی دۆخی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ نەکراوە و هەناسەی ئازادی و دیموکراسی لەناو حیزبەکەدا دەخنکێنێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە پرۆسەی سیاسی دانابڕێت و بەردەوام دەبێت لەکارکردنی سیاسی و ئەنجامدانی کۆنگرەش لەم کاتەدا بۆ دوورخستنەوەی بەشێک لە کادیران.

باسی لەوەشکرد، ئۆباڵی کارکردنیان لە دەرەوەی یەکێتی و لێکترازانی حزبەکەش دەخەنە ئەستۆی ئەو کەسانەی یەکێتییان گەیاندن بە لێکترازان و جیاکردنەوەی کادیرەکانی.













گەلەری