PM:12:42:26/09/2023
5156 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، لە کۆنگرەی پێنج‌دا یەکێتی بەرەو قۆناغێکی نوێی هەنگاو دەنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، باشترین رێگای خه‌بات بریتییه له خه‌باتی سیاسی له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و بونیادنانی داهاتوویه‌كی گه‌شتر و سه‌قامگیرتر.
لەبارەی عێراقیشەوە بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، یه‌كێتی بە دیدگا و ستراتیژی سیاسه‌تی خۆی له ناوه‌ندی فیدراڵ په‌یڕ‌ە‌و ده‌كات، ئه‌ویش
بریتییه له ئاشتی، پێكه‌وه‌ژیان و هاوبه‌شی راسته‌قینه. دەشڵێت، "ئێمه ده‌زانین
قوڵایی ستراتیژیی كورد له به‌غدایه، بۆیه ده‌مانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵ بۆ
به‌هێزتركردنی پێگه‌ی هه‌رێم، به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی
ژیانێكی شایسته بۆ خه‌ڵك بده‌ین".
ئەمە لە کاتێکدایە، ٢٠-٨-٢٠٢٣ مەکتەب سیاسی یەکێتی
بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ئەو حیزبە لە شاری کەرکووک کۆبوونەوە و بڕیاریاندا
لە ٢٧ ئەیلولی ٢٠٢٣ کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حیزبە لە قەڵاچوالان ببەسرێت.