ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا ژمارەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بۆ ١٠ کەس کەمدەکرێنەوە. وتیشی ،" پێشنیارمان کردووە سێ ئەنجومەنی نوێ دروستبکرێت."
رۆژی سێشەممە، سه‌ركه‌وت زه‌كی ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، له پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ١٠ كه‌س كه‌مده‌کرێنه‌وه و هه‌روه‌ها پێشنیاری دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌نیان كردووه كه بریتین له ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، له كۆنگره‌دا بڕ‌یار لە دەستنیشانکردنی
ئەندامەکان و گۆڕانکاریکردن لە شێوازی
كاركردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکانی ئەنجومەنەکە دەدرێت.
باسی لەوەشكرد، بڕیارە ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە
٥١ کەس پێک بهێندرێت کە ٥٠ کەسیان دەبنە ئەندام و یەک کەسیان دەبێتە سەرکردە و
ئەنجومەنی پشتیوانیش کە لەلایەن سەرۆکی حزبەکەوە سەرپەرشتی دەکرێت لە ١٠٠ ئەندام پێکدێت كه ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی
له داهاتوودا.
سه‌ركه‌وت زه‌كی وتیشی، "هه‌ر له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا
په‌یڕ‌ە‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا
ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕ‌یارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، ٢٠-٨-٢٠٢٣ مەکتەب سیاسی یەکێتی
بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی ئەو حیزبە لە شاری کەرکووک کۆبوونەوە و بڕیاریاندا
لە ٢٧ ئەیلولی ٢٠٢٣ کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حیزبە لە قەڵاچوالان ببەسرێت.