سەردێڕ:

عێراق و میسر و ئوردون جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە

PM:10:32:25/09/2023

1364 جار خوێندراوەتەوە

بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئوردن و میسر لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا کۆبوونەوە.


رۆژی یەکشەممە، لە پەراوێزی ٧٨ەمین دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئوردن و میسر بە مەبەستی پتەوترکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانیان کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵیان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەرسێ لایەن جەختیان لەسەر پێویستی تەواوکردنی پڕۆژە هاوبەشەکانیان کردەوە و رێککەوتن لەسەر پێشنیارکردنی پڕۆژەی نوێ لە کەرتەکانی  کارەبا و وزە و پەیوەندییەکان و بازرگانی لەگەڵ پیشەسازی و گواستنەوە و تەندروستی و بیناسازییدا.

باسیشان لە میکانیزمی هاوکاری سێ قۆڵی و ئەنجامەکانی کۆبونەوەکە کرد کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە بەغدا بەڕێوەچوو.

هاوکات، هەر سێ لایەن رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە هەماهەنگییەکانیان بۆ ئامادەکاری لوتکەی سێ قۆڵی داهاتوو کە بڕیارە لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەبچێت.

وڵاتانی عێراق و ئوردن و میسر لە کاتی جیاجیادا پەیوەندی قوڵ و کاریگەریان لەگەڵ یەکدا هەبووە، بەڵام سەرەتای ئەم یەکگرتنە سێ قۆڵییەیان بۆ ئازاری ساڵی ٢٠١٩ دەگەڕێتەوە و یەکەم کۆبوونەوەشیان لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر ئەنجامدا و تاوەکو دێت پەیوەندییەکانیان بەهێزتر دەبێت.













گەلەری