سەردێڕ:

سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

PM:02:41:24/09/2023

30740 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و یەکەم وەزارەت تەندروستی مووچە وەردەگرن.


پاش ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕی ٢٥٠ ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم بڕیارە سبەی دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی دابەشکردنی موچەی مانگی حەوتی بڵاوکردەوە و بەپێی لیستەکە سبەی دابەشکردنی موچە لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەستپێدەکات.

لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاری دا بڕی ٧٠٠ ملیار دینار لە رێگەی سێ بانکەوە وەک قەرز بۆ دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە و بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم بە ناردنی داهاتی نەوت و ناوخۆ بەغداد پشکی هەرێم لە بودجە نانێرێت.













گەلەری