PM:12:19:24/09/2023
3088 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی کاربەڕێکەرى ھەرێم بە میدیای پارتی راگەیاند، ئەمەریکا هەوڵی جدی دەدات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشەکانی نیوان هەرێم و بەغداد و دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی کاربەڕێکەرى ھەرێم بە میدیاى فەرمى پارتی راگەیاند، ئەمەریکا ھەوڵ لەگەڵ بەغداد و تورکیا دەدات بگەنە رێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ھەیە لە نێوانیان بۆ ئەوەی دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە بکرێتەوە.
لە ٢٥ـی مانگى ئازارى ئەمساڵەوە دواى بریارى دادگاى پاریس
هەناردەى نەوتى هەرێم راگیراوە و لە چەند رۆژى رابردوودا وەزیرى وزەى تورکیا باسى
لەوەکرد، بەم نزیکانە هەناردەى نەوت بۆ بەندەرى جەیهانی وڵاتەکەیان
دەستپێدەکاتەوە.