AM:09:31:24/09/2023
25088 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانى ١٢ـى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠٢٣-٢٠٢٤ رادەگەیەنرێت.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى ١٢ـى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠٢٣-٢٠٢٤ رادەگەیەنرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجامەکانی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی خوێندکاران
لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرا دەکرێن.
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی زانکۆلاین کلیک لێرە بکە..