PM:11:27:23/09/2023
19152 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕتی لە ناحیەی رزگاری لە کەلار چەند گەنجێک بووە بە شەڕیان و بەھۆیەوە گەنجێک کوژراوە.
رۆژی شەممە، عەلی جەمال قەدولی وتەبێژی فەرمی بەرێوبەرایەتی گەرمیان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی راگەیاند؛ بەهۆی دەمەقاڵێوە لەنێوان کۆمەڵێک گەنج دەبێتە شەڕە چەقۆیان و لە ئەنجامدا گەنجێکی تەمەنی ١٨ ساڵ دەکوژرێت دوو کەسی دیکەش بریندارن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج گەنج لە پارکێکی ناحیەی رزگاری دەبێتە شەڕیان لە ئەنجامدا کەسێک دەکوژرێت و دوو کەسی
دیکەش بریندار دەبن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا دوو کەس لەوانە دەستگیرکراوە و کەسێکیش بەناوی بەشدار جەمال کە تەمەنی
١٨ ساڵە کوژراوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە، وتیشی لە ئێستادا دیار نیە هۆکاری شەڕەکە چی بووە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.
بڕیار جاف-کەلار