PM:06:27:23/09/2023
28832 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، بۆ اپاڵپشتی جوتیاران و بەرهەمی ناوخۆ هاوردەکردنی تەماتە و پەتاتە و شوتی قەدەغە کراون.
رۆژی شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتی ئابوری بڕیاردرا لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی تەماتە و پەتاتە و شوتی لە دەروازە و خاڵە سنوورییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەگەڵ هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکراوە، دوای نوسراوی داواکاری وەزارەت و بە هاوکاری وەزارەتی
کشتوکاڵی عێراق لە پێناو پاڵپشتی جوتیاران و پارێزگاری لە بەروبوومە خۆماڵییەکان بڕیاردرا
بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی تەماتە و پەتاتە و شوتی لە وڵاتانی دراوسێشەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم بڕیارە دەبێتە مایەی کارئاسانی بۆ جوتیاران و
ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان و و دابینکردنی پێویستیەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی
کوردستان و عێراق .
هەفتەی
رابردوو، بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە وڵاتانی دراوسێ بەشێک لە جوتیارانی
پێنجوێن گردبونەوە و رایانگەیاند لەکاتی پێگەشتنی بەرهەمەکانی ناوخۆدا هاوردەکردنی
بەروبوم لە وڵاتانی دراوسێوە بەردەوامە.