PM:05:50:23/09/2023
4268 جار خوێندراوەتەوە
لە روسیا زیندانییەک دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٢٢ ساڵی لە زینداندا بەسەربرد لە هەمان ئەو رۆژەی بڕیار بوو ئازاد بکرێت لە زیندان هەڵهات.
رۆژی شەممە، ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی بڵاویکردەوە، زیندانییەکی روسی بە ناوی کامۆڵگۆن کالۆنۆڤ دوای ئەوەی ٢٢ ساڵ زیندانی کرابوو لە رۆژی ئازادکردنەکەیدا لە کاتژمێر چواری بەیانیدا زیندان هەڵهات و تا ئێستاش نەدۆزراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە تۆماتبار بووە بە کوشتن و دزیکردن و هەڵگرتنی
تەقەمەنی و چەکی بێ مۆڵەت و پێشتریش زیندانی بە تۆمەتی پلاندانان بۆ رێكخراوی
تاوانکاری زیندانی کراوە و لە ساڵی ١٩٩٧ ئازادکرا بەڵام ساڵی ٢٠٠١ دووبارە دەستگیرکراوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیار بوو هەفتەی رابردوو لە زیندانێکی گوندی مارکۆڤای
نزیک شاری ئیرکوتسک ئازاد بکرێت، بەڵام کاتژمێر چواری بەیانی پێش ئەوەی ئازادبکرێت
لە زیندان هەڵهاتووە و دیار نەماوە.