سەردێڕ:

سودانی سەردانی روسیا دەکات

PM:01:39:23/09/2023

2652 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی بانگێشتی روسیای قبوڵکردووە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا سەردانێکی فەرمی بۆ مۆسکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا رووسیەکەی، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی ٧٨ کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئاسۆی هاوکاری هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کراوە و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە کە لایەنی عێراقی کار بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییە پێویستەکان دەکات بۆ سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ مۆسکۆی پایتەختی رووسیا.

ئەمەش دوای ئەوەی مانگی تەمموزی رابردوو، ئێلبروس کورتاشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە بەغدا ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی سەردانی رووسیای قبوڵکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانێکی لەو شێوەیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە جێگەی سەرنجی سەرکردایەتی دوو وڵاتن، بەتایبەت پرسی سیاسی و ئابووری.













گەلەری